خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو، خولی خوار 17 ساڵانی کوردستان بۆ تۆپی پێ، سێ یاریی گرنگ بەڕێوەچوون و یانەکانی ڕانیه و ده‌ربه‌ندیخان سەرکەوتنیان تۆمار کرد.
یانەکان بەسه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابەش بوون: لەگەڕی پێنجه‌می یارییەکاندا و لە کۆمەڵەی یەکەم، لاوانی پیشەسازی لە سەر یاریگەی خۆی لەگه‌ڵ لاوانی پێشمه‌رگه‌ی هەولێر بە گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، لە کۆمەڵەی دووه‌م، لاوانی ڕانیه لەسەر یاریگەی خۆی گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام لە لاوانی قه‌ڵادزێی بردەوە، گۆله‌كانی یانه‌ی ڕانیه له‌لایه‌ن یاریزان هه‌ستیار ئه‌حمه‌د (هاتریك)، دوو گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو یاریزان هاودێر عه‌لی و ریڤان حوسێن تۆماركران.
هه‌ر له‌یارییه‌كانی کۆمەڵەی دووەمدا، ده‌ربه‌ندیخان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ڕزگاری تیپی میوانی بردەوە، گۆڵه‌كانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن نه‌شوان عه‌لوان و ڕاستی پیشتیوان تۆماركران.
دوای كۆتایی هاتنی گه‌ڕی پێنجه‌می یارییه‌كانی خولی لاوانی خوار 17 ساڵانی کوردستان، ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌مشێوه ده‌بێت:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
1- پیشەسازی 10 خاڵ
2- هەندرێن 4 خاڵ
3- چوارقوڕنه 3خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
1- سیروانی نوێ 11 خاڵ
2- ڕانیه 7 خاڵ
3- قه‌ڵادزێ 5 خاڵ