
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی 1ی 2026، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه تا ئێستا نزیكه‌ی 31 هه‌زار پارچه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر دابه‌ش كراوه
پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 750 پارچه‌زه‌وی دیكه له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كانی قرژاڵه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر (ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر) تاوه‌كوو ئێستا نزیكه‌ی 31 هه‌زار پارچه زه‌وی له 12 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی شه‌مامك، بنه‌سڵاوه، داره‌توو، كه‌سنه‌زان، به‌حركه، كانی قرژاڵه، مه‌خموور، قوشته‌په، دیبه‌گه و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش له قۆناغی یه‌كه‌مدا دابه‌ش كراوه و ئه‌مڕۆش له كانی قڕژاڵه نزیكه‌ی 750 پارچه‌زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت و به‌مه‌ش ده‌بێته 13 شاره‌وانی كه زه‌وییان دابه‌ش كردووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و پرۆسه‌ش به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مه‌رج و ڕێنمایییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، له سنووری شاره‌وانییه‌كانی خۆیاندا زه‌وی وه‌رده‌گرن.