ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ڕایگەیاند: پێشانگەیەکی بەرهەمە سووریەکان کە بڕیار بوو لە هەولێر بکرێتەوە، ناکرێتەوە.

ناوبراو نووسیویەتی: بڕیار وابوو ٢٦ ی ئەم مانگە (٢٦ى ١ى ٢٠٢٦)،  لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشانگەی بەرهەمەکانی سووری بکرێتەوە، بە ڕای گشتی و هەموولایەکی ڕادەگەیەنین، ئەو پێشانگەیە ناکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆى هێڕشەکانی چەکدارانی حکوومەتی سووریا، دۆخی کوردانی حەلەب لە دۆخێکی ناهەموار و خراپدایە و پارێزگارى هەولێریش ڕوونکردنەوەى زیاتری لەسەر هۆکارى نەکردنەوەکە نەداوە.