
خه‌بات- سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین
یانەی وەرزشی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ مارلین چۆبانۆڤ یاریزانی پیشەگەری ئۆزبەکستانی ڕاگەیاند، به‌مه‌به‌ستی ئەوەی نوێنەرایەتی تیپەکەی بکات لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی ئێستا (2025-2026).
سه‌رۆكی یانەی وه‌رزشی هەولێر سه‌فین یاسین له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ڕایگه‌یاند: هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ڵێنمان دابوو كه له داهاتوو یانه‌ی هه‌ولێر به‌هێزتر و تۆكمه‌تر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌باشمانزانی له‌گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا بە فەرمی گرێبەست لەگەڵ پیشەگەری ئۆزبەکستانی مارلین چۆبانۆڤ واژوو بكه‌ین، ئه‌م گرێبه‌سته بووە یەکێک لە بژاردە به‌هێزه‌كانی هێڵی به‌رگریی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بۆ قۆناغەکانی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
ڕوونیشكرده‌وه: بەم گرێبەستە، چۆبانۆڤ دەبێتە دووەم یاریزانی ئۆزبەکستانی لە ڕیزەکانی یانەی هەولێر، دوای هاونیشتیمانییەکەی، شێرزۆد تیمیرۆڤی پیشەگەر، کە ئێستا نوێنەرایەتی یانەی هەولێر دەکات و یەکەم ئۆزبەکی بووە کە یاریی بۆ یانەکە کردبێت.
شایه‌نی باسه شێرزۆد تەیمیرۆڤ، یاریزانی پیشەگەری ئۆزبەکی لەم وه‌رزه‌دا سەرنجی ڕاهێنەران و هاندەرانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه ئەمەش دوای پێشكه‌شكردنی ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی لەگەڵ یانه‌ی وه‌رزشی هەولێر، هه‌روه‌ها هه‌فته‌ی ڕابردووش، به‌باشترین یاریزانی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق ده‌ستنیشانكرا.