بە خۆشحاڵییەوە جوانترین پیرۆزبایی هاتنی جەژنی لە دایك بوونی حەزرەتی مەسیح ( د . خ ) و سەری ساڵی زایینیتان لێ دەكەم، لەگەڵ ئەو پەڕی هیوام بۆ ئێوە و هەموو كریستیانانی جیهان كە هەمووان لە ئاشتی و تەباییدا بن، لەسەر هەمان ڕێچكەی پێغەمبەر و پەیامبەرانی میهر و ئاشتی. كریستیانانی وڵاتی ئێمە نموونەی هاووڵاتیی باش و ڕاستگۆ و تەبایین.
دووبارە ئەم یادەتان لێ پیرۆز بێت، جەژن و ڕۆژگارتان پڕ شادی و خێر و بەرەكەت و ئاشتی و گەشە بێت.
براتان
فاضل میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی
24/12/2025