بەبۆنەی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.”

ئەمەی خوارەوە، دەقی پەیامەكەیە..

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و تەندروستیدا بژین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان