دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە، شاندی پارتی ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی چەند لایەنێکی دیکەی عێراق دەکەن و بۆ جێگیرکردنی سێ پرس گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان دەکەن.

  شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدایە، دوێنێ هەشت کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ لایەنەکانی عێراق هەبوو، ئەمڕۆش بەردەوام دەبن و بڕیارە سبەی پێنجشەممە کۆتایی بە سەردانەکەیان بهێنن.

 پێشنیوەڕۆی  شاندی پارتی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە، بڕیارە دوای ئەوە سەردانی قەیس خەزعەلی، ئەمیری عەسائیبی ئەهلی هەق بکرێت، هەر ئەمڕۆ زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دیکەیان دەبێت.”

 شاندی پارتی بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و ئەندامێتیی، فارس عیسا، نەوزاد هادی و د. ئومێد سەباح ـە، بۆ جێگیرکردنی سێ پرس گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان دەکەن، ئەوانیش پێکهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی، دەرکردنی یاسای نەوت و گاز و زامنکردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان.