بە بۆنەی كۆچی دوایی شانۆكار و دەرهێنەری ناوداری كوردستان (زوهێر عەبدولمەسیح) كە دەكاتە مامی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، سەرۆک بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەکەین.”
ئەمەی خوارەوە، دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانییە..
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز ئانۆ جەوهەر عەبدۆكا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان..
هەواڵی كۆچی دوایی (زوهێر عەبدولمەسیح)ـی مامی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەکەین.
لەخودای گەورە داواكارین ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
مەسعود بارزانی
21ی كانوونی یەكەمی 2025