(ئهمڕۆ یهكشهممه 21ی 12ی 2025)، پۆلیسی ههولێر ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، هاووڵاتی (میران بەکر عهبدولرهحمان) کە کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە و پێشتر سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە بووە و ئەندام و کادری یەکێتییە، درەنگانی شەوی هەینی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە سنووری بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە لایەن چەند چەکدارێکی خۆیانەوە دەستگیر کراوە و ئازاردراوە و دوای ماوەیەک ئازاد کراوە.”
ئهوهش خراوهته ڕوو، لە هەبوونی سکاڵای یاسایی، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی لێکۆڵینەوە و رێکارەکانی پێویست دەگرنە بەر بۆ دەرخستنی راستی و سەروەرکردنی یاسا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان.”
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه: “هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک رێگا نادرێت هیچ کەس و لایەنێک هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش بدات و ئازادی کەسی و کەرامەتی هاووڵاتیان بە هیچ بیانوێک پێشێل بکات.”