وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، سبەی دووشەممە 22/12/2025، داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەمڕۆ یەكشەممە 21/12/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “سبەی دووشەممە، بڕی 120 ملیار دینار، وەک داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە شێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.”