ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەنووکەیی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە کرا و بیروڕا لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرا.

تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە داهاتووی پێکهاتەکان لە سووریا، تێیدا جەخت لە گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کرایەوە لە هەر گۆڕانکارییەکدا کە لە وڵاتەکەدا ڕووبدات.