سه‌لام عه‌بدوڵڵا
كاره‌ساتی سروشتی، دیارده‌یه‌كی ئاساییه و له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه ڕوو ده‌دات، ئه‌وه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به ئاستی شارستانی و پێشكه‌وتنی وڵاتانه‌وه نییه، چونكه ئه‌و كاره‌ساتانه به‌ده‌ر له هێز و خواستی خه‌ڵكه‌وه‌یه، به‌ڵام جیاوازی ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی پێشكه‌وتوو هه‌رده‌م پێشبینی و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و جۆره كاره‌ساتانه ده‌كه‌ن، بۆیه له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراودا، ئه‌وان زوو ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ن، گه‌ر نه‌توانن به ته‌واوه‌تیش و ده‌موده‌ست چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌كوو ژاپۆن ساڵانه دووچاری زه‌مینله‌رزه ده‌بێت، بۆیه له‌كاتی ڕوودانی دا هه‌میشه دێنه ده‌ست و به كه‌مترین زیان لێی ده‌رده‌چن. له ساڵی 2021دا لافاوێكی گه‌لێك گه‌وره خوارووی ئه‌ڵمانیای به‌تایبه‌تی گرته‌وه و كه به یه‌كێك له كاره‌ساته گه‌وره‌كانی مێژوویی‌دا داده‌نرێت كه زیانێكی زۆری دا و قوربانی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هه‌موو ده‌زانین كه ئه‌ڵمانیا وڵاتێكی گه‌لێك پێشكه‌وتووه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر كاره‌ساتی سروشتی هه‌ر تووشی بێ توانایی پێوه ده‌رده‌كه‌وێت. لافاوه‌كه‌ی دوا بارانی هه‌رێمی كوردستان زیانێكی زۆری له زۆر شوێنی هه‌رێمدا به‌تایبه‌تی له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ناوچه‌ی گه‌رمیان.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی شانازی و خۆشحاڵی بوو، هاووڵاتییانی هه‌رێم هه‌رزوو به‌پێی توانای خۆیان ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌تی چه‌مچه‌ماڵ كه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتبوو درێژ كرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانی ده‌ستگا خێرخوازییه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی) و هه‌ڵمه‌ته‌كانی (ئاڤا) میدیا و (دامه‌زراوه‌ی كوردستان فاوه‌نده‌یشن) و (ده‌ستگای ڕوانگه) و كه هه‌رزوو كه‌وتنه یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان.
له‌م دوا كاره‌ساته‌دا، به‌ڕاستی گه‌له‌كه‌مان هاوسۆزییه‌كی گه‌لێك گه‌رم و خێرای به‌رامبه‌ر لێقه‌وماوان و به كردار نیشاندا، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هه‌ندێك بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیا و خه‌ڵكی ئاساییشه‌وه كه نموونه‌یه‌كی باڵای یه‌كگرتوویی له‌كاتی میحنه‌ت و كاره‌ساتدا نیشان دا، ئه‌وه‌شی سه‌لماند كه گه‌له‌كه‌مان ناوچه‌گه‌رێتی و شارچێتی تێپه‌ڕاندووه كه زۆر هیوابه‌خشه.
ئای كه چه‌ند هه‌ڵوێستی ئه‌و زارۆكه‌ی له دهۆكی ده‌لاله‌وه هه‌ست هه‌ژین بوو كه بووكه‌شووشه‌كه‌ی خۆی بۆ منداڵێكی چه‌مچه‌ماڵ ده‌نارد و لێی نووسی بوو:
“ ژ زارۆكێن دهۆكێ
بۆ زارۆكێن چه‌مچه‌ماڵێ “