لەگەڕەکی شۆراوی کەرکووک ژنێکی بەتەمەن لەماڵەکەی خۆی کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
هاوکات کارمەندێکی شارەوانی کەرکووک لەکاتی کارکردن لە گەڕەکی رەحیماوا کارەبا گرتوویەتی و بریندار بووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کەرکووک دوو کەس بەر کارەبا کەوتوون، ژنێک گیانی لەدەستداوە و پیاوێک بریندار بووە و ئێستا تەندروستیی ناجێگیرە.
ماوەی دوو ڕۆژە لافاو لە شاری کەرکووک و قەزای چەمچەماڵ درووست بووە، بەوهۆیەشەوە زەرەر و زیانە گیانی ماڵیەکان تا دێت زیاتر دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکى شۆراوى کەرکووک ئاو چووە ناو ماڵێکەوە و دواتر ژنى ماڵەکە لەکاتی هاتنەدەرەوە دەستى بەر ستوونى کارەبا کەوتووە و بەهۆیەشەوە گیانی لەدەست دا.
لە گەڕەکی ڕەحیماوە بەهۆی ئەوەی ئاو چووەتە ناو ماڵێک شۆرتی کارەبا دروست بوو بەوهۆیەوە کارمەندێکی پاککەرەوە بریندار بووە و ئێستا تەندروستیی ناجێگیرە.