ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دوایین دۆخی زیانەکانی لافاوەکانی 24 کاتژمیری ڕابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و کەسێکیش بێسەروشوێنە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی تەکیەی و شۆڕش، ڕێژەی دابارینی باران بەشێوەیەکی زۆر بەلێزمە بووە لە ماوەی چوار کاتژمێر لە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێز لەو ناوچانە.

ڕاگەێنراوی فەرمی: زیانە سەرەتاییەکانیش بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی کوردستان بەمشێوەیەن: 

1. دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

2. کەسێک لە ناو لافاوەکە بووە و تووشی تەنگەنەفەسی بووە، بارودۆخی ناجێگیرە.

3. یەک کەس بێسەروشوێنە.

4. دەیان ئۆتۆمبیل ئاو بردوویەتی و زیانیان پێکەوتووە.

5. چەندها گەڕەک و ماڵ ئاو چووتە ماڵەکانیان.

6. چەندەها دووکان و کۆگا ئاو چووەتە ناویان.

7. ڕێگە سەرەکییەکانی سلێمانی- چەمچەماڵ و  کەرکوک – چەمچەماڵ داخراون و بە سەدان کەس لە خاڵی پشکنینەکان گیریان خواردووە.

8. کارەبا لە قەزای چەمچەماڵ بڕاوە و هێلەکانی ئەنتەرنێت کێشەیان تێکەوتووە.