ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاهەنگێکی مێژوویی بۆ کۆکی کاپتنەکەیان گێڕا، کە 700هەمین یاری خۆی بۆ یانەکەی ئەنجامدا، كاتێك یانەكە ڕووبەڕووی خیتافی بۆوە.
كۆكێ كە لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە تیپی یەکەمەوە كرد، بووە یاریزانێکی سەرەکی لە هێڵی ناوەڕاستدا، لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ لۆس ڕۆخیبلانکۆس، کۆکێ توانیویەتی 48 گۆڵ تۆمار بکات و 121 ئەسیستیشی پێشکەشکردووە، ئەمەش دڵسۆزی بێوچانی خۆی بۆ ئەو یانەیە نیشانداوە کە بەدرێژایی ژیانی پیشەگەرانەی لەگەڵیدا ماوەتەوە، گرێبەستەکەی کاپتنی ئیسپانی تا هاوینی 2026 بەردەوام دەبێت.