باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکات کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری لە سلێمانی کردە ئامانج.”
دەشڵێ: ئێمە هاوشانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشە عێراقییەکانی دیکە، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ڕێوشوێنی دەستبەجێ بگرێتە بەر بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، کە نوێترین زنجیرەی ئەو هەوڵانەیە کە لایەنە تێکدەرەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق و بەئامانجگرتنی وەبەرهێنانەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامی دەدەن.
“ئێمە ئامادەین پشتیوانی لەو هەوڵانە بکەین کە بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگانە دەدرێن و بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پابەندبوونی عێراق بە سەروەرییەکەیەوە لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان لاوازکردنیەتی، هەروەها مسۆگەرکردنی ئەوەی کە سەرجەم چەکەکان، بەتایبەتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و تۆپەکان، لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بن.”