سه‌لام عه‌بدوڵڵا
بڕواناكه‌م كه‌س بتوانێ گله‌یی و گازانده له ئامێره‌كانی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی عێراق بكات، چونكه ئامێره‌كان هێنده له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه پێشكه‌وتووبوون كه هیچ مۆڵه‌تێكی به گزی و فزی نه‌ده‌دا. بۆیه ئه‌مجاره هیچ لایه‌نێك ناتوانێت بوختان و ڕه‌خنه له ئامێره‌كان بگرێت. كاتێك له ئه‌نجامی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڕوانیت و ئه‌و ئه‌نجامانه ده‌بینرێن، ئه‌وه خودی توانا و قه‌باره و هێزی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه، كه هه‌موو مۆڵه‌تێكی بۆ ڕه‌خسێنرابوون به ویستی خۆی بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده بۆ لیسته‌كه‌ی و نوێنه‌رانی دڵخوازی خۆی بكات.
ئێستاكه ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتوون، ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه به ڕۆحێكی وه‌رزشیانه‌وه ئه‌نجامه‌كان قبووڵ بكرێ و بیر له ئاینده و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئێستاكه هه‌موو لایه‌نه‌كانی نێو هه‌رێمی كوردستانی قه‌باره‌ی خۆیان له مه‌یدانه‌كه‌دا به دروستی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه دیاره ئیدی ده‌بێ داواكانیشیان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێت و په‌تای هه‌ڵبژاردن به‌ری دابن. ئێستا قه‌باره و توانای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ك روون و ئاشكرا بوو كه توانی سنووری یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر له هه‌رێمدا ببه‌زێنێت، نه‌ك ته‌نیا له‌نێو خۆماندا، به‌ڵكو له سه‌رانسه‌ری عێراقیشدا. دیاره پارتی به‌و ئه‌زموون و مێژوو و خه‌باته‌ی هه‌یبوو، دڵنیابوو له‌و ڕاستییه‌ی كه لایه‌نگرو دۆستان و ئه‌ندامان و ته‌نانه‌ت بێ لایه‌نه‌كانیش له‌و راستییه گه‌یشتبوون كه په‌یامی پارتی دیموكراتی كوردستان واتا سووربوون له‌سه‌ر داوا ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و ئاوه‌دانیی هه‌رێم و هه‌وڵی شێلگیرانه بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی دارایی دانیشتووانی و نه‌هێشتنی بیانووه بێ بنه‌ماكانی نه‌یارانی هه‌رێم له به‌غدا، چونكه ئه‌وه‌تا تا ئێستا زیاتر له هه‌شت ملیۆن به‌رمیل نه‌وت نێردراوه و به‌غدا تا ئێستا مووچه‌ی مانگی (9)ی ئه‌مساڵی بۆ هه‌رێم نه‌ناردوه.
ئێستا ئیتر هیچ پاساوێك له‌لایه‌ن به‌غداوه نه‌ماوه كه بیانووی زیاتر به هه‌رێم بگرێت.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین: به‌كردار پارتیمان سه‌لماندی كه شایسته‌ی زیاتر له‌و ملیۆن و قسووره ده‌نگه‌یه