ئەمڕۆ دووشەممە 11/10، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەدا، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیيانەی دوور لە پێشێلکاری. هەروەها خوازیار بوون ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و ژیانی گشت هاووڵاتیانی عێراق.