وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ، “وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌شدارى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى كردووه كه دوێنێ له نێوان به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا و عێراق به‌ڕێوه‌چووه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ، ” گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەستیپێکردۆتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتی ئەمریکا و عێراق لە شه‌شى تشرینی دووەمی 2025 ڕاوێژێکی تەکنیکیان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندیەکانی هەردوو لا بە بەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدا”
هه‌ر له راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، ” نوێنەرانی هەر دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازی لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە: بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییە درێژخایەنەکان لە نێوانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیکردن، بەرگریکردن و بەرزکردنەوەی توانا و ئامادەیی هێزەکانی ئاسایش و ئەمنی عێراق، بە هێزی پێشمەرگەشەوە. ئەم هاوکاریانە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، پاراستنی سەروەری عێراق و تێکشکاندنی تیرۆرە”.