سـه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئۆپۆزسیۆن له سیاسه‌تدا، پێناسه‌یه‌ك به واتای كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵه كه‌سانێك یان حزبێك یاخود ڕه‌وتێك یان ته‌نانه‌ت كه‌سانێك كه خۆیان وه‌ك سه‌ربه‌خۆ ناوزه‌د ده‌كه‌ن و دژی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بیروبۆچوون و ئامانجیان بۆ خه‌ڵكی ئاشكرا بكه‌ن.
له هه‌ندێك وڵاتی خاوه‌ن ئه‌زموون، ڕێوڕه‌سمی كاری ئۆپۆزسیۆن دیاری كراوه و ئه‌وانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاروباری خۆیان ده‌كه‌ن وه‌كوو وڵاتانی دیموكراتی له ڕۆژئاوا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئۆپۆزسیۆن كه دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و جۆری حوكمڕانی ده‌كات، به‌رنامه‌ی جیاوازی خۆی ئاشكرا ده‌كات و كاری بۆ ده‌كات كه بتوانێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا زۆرینه‌ی پشتیوانی بۆ خۆی و ڕه‌وته‌كه‌ی له‌نێو ده‌نگده‌راندا په‌یدا بكات و خۆی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی و میتۆدی شارستانییه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان، ئایا ئه‌وانیش به‌و شێوازه كاری خۆیان ده‌كه‌ن، نه‌خێر ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتار و بیروبۆچوونی ئه‌وانه ده‌رده‌كه‌وێت ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، چونكه ئه‌مانه‌ی لای خۆمان كه به ناهه‌ق ناوی خۆیان ناوه ئۆپۆزسیۆن، كار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه و لاواز و بێ هێزكردنی هه‌رێم ده‌كه‌ن و به ئاشكراش ده‌ڵێن، كار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ین.
جا گه‌ر تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌م بۆچوونانه‌یان له هه‌رێم زۆر به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت و بۆ سواڵی ده‌نگ و كورسیی په‌رله‌مانی زیاتر حسابی بۆ بكرێ، ئه‌وا ئه‌م بانگه‌شانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌م جۆره ئۆپۆزسیۆنانه‌وه زۆر به مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی سه‌یر ده‌كرێت و پێویسته هه‌ڵوێستی توند و به‌هێزی به‌رامبه‌ر بگیرێت.
ئه‌م جۆره ئۆپۆزسیۆنه له به‌غدا، ته‌نیا ده‌وێرن به‌رامبه‌ر هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، كه زۆر زیانبه‌خشه هه‌ڵوێست بنوێنن، چونكه تا ئێستا له زاری كه‌سێك یان ڕه‌وتێك یاخود حزبێكی كوردییه‌وه نه‌ماندیت قسه‌یه‌ك یان هه‌ڵوێستێك ده‌رهه‌ق به‌و هه‌موو زوڵم و ناهه‌قییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا كه به‌رامبه‌ر به كوردی ده‌نوێنن و جارێك له جاران دژی بوه‌ستنه‌وه و ئیدانه‌ی بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌و حزبانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له هه‌رێم به‌شداری حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتن.
ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕۆژانه بڕیاری چه‌وت و ترسناك چ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت یان دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵ یان ته‌نانه‌ت له هێزی سه‌ربازییه‌وه بێت كه ئه‌مڕۆ ڕۆژانه به چاوی خۆمان له په‌لكانه و سه‌رگه‌ڕان و ده‌وروبه‌ری ده‌بینین كه چی به جووتیارانی كورد ده‌كه‌ن به مه‌رجێك هه‌مووی خاوه‌ن قه‌واڵه و دۆكۆمێنتی فه‌رمی خۆی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستێكمان به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی كورده‌وه هه‌رگیز نه‌بینی.
بۆیه بوونی ئه‌مانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌ك هیچ سوودێكیان بۆ هه‌رێم نابێت، به‌ڵكو له زیان زیاتریان نابێت..
بۆیه هاونیشتمانی ئازیز ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێین: ” ده‌نگ بده به لیستی 275 و ویژدانی خۆت ئاسووده بكه