سەرۆکوەزیرانی کوردستان، پڕۆژەی ڕاكێشانی هێڵی گازی سرووشتی هەولێر – دهۆک دەکاتەوە، کە ئامانج لێی گەیاندنی غازی سرووشتییە بۆ وێستگەی کارەبای کواشێ لە قەزای سێمێل.

پرۆژەکە لە قەزای سێمێڵە و یەكێكە لە پڕۆژە هەرە گرنگەكان بۆ ژێرخانی ئابووریی كوردستان. ئامانجی پرۆژەکە ئەوەیە، غازی سرووشتی بگەیێنرێتە وێستگەی كارەبای هەزار مێگاواتی کواشێ لە قەزای سێمێل، کە درێژی بۆریی پڕۆژەکە 192 كیلۆمەترە و بە بڕی 591 ملیۆن دۆلار لەلایەن كۆمپانیای كارەوە جێبەجێ كراوە.