وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا، مووچەی هەموان دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 26/10/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ڕاگەیاندراوێكدا خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، سبەی دووشەممە 27/10/2025، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ڕۆژی چوارشەممە 29/10/2025، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.










