ە ناحیەیەكی سنووری بەغدا، هێرش كرایە سەر نووسینگەی سەرۆكی لیستێكی عەرەبە سوننەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەهۆیەوە كەسێك بریندار بوو.
موسەننا عەزاوی، سەرۆكی لیستی عەزم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا كە نیوەشەوی رابردوو بڵاوی كردووەتەوە، ئەوەی راگەیاندووە كە نووسینگەكەی لە ناحیەی (یوسفیە) بەئامانج گیراوە و یەكێك لەوانەی لەو كاتەدا لە نووسینگەكە بوون، بریندار كراون، هەروەها هەوڵی شێواندنی نووسینگەكەش دراوە.
ئەو بەربژێرە ئەم كارەی بە نائەخلاقی و لە دەرەوەی بەهاكان لێكداوەتەوە و بە كارێكی ترسنۆكانە وەسفی كردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە كۆتایی هەفتەی رابردووش، لە قەزای تارمیەی سنووری بەغدا، سەفا مەشهەدانی، بەربژێری هاوپەیمانیی سیادەی عەرەبە سوننەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە ڕێگەی بۆمبێكی چێندراوەوە كوژرا.