حكوومەتی هەرێم بە 120 ملیار دینارەكەی خۆی مووچە تەواو بكات”
ڕاوێژكارێكی سەرۆک بارزانی چارەسەر بۆ ناردنی مووچە دەخاتە ڕوو و دەڵێ، حكوومەتی عێراق دەتوانێت بەشێوەی بڕین، 120 ملیار دینار لە مووچە كەم بكاتەوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕی بكاتەوە و مووچە دابەش بكات، بەڵام نەناردنی مووچە وەكوو كارتێكی سیاسی بۆ هەڵبژاردن بەكار دەهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 10ـی 2025، مەسعود حەیدەر، ڕاوێژكاری سەرۆک بارزانی، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لەبارەی مووچەوە نووسیویەتی: “ئەمەی حکوومەتی عێراق بەرانبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەکات، پێشێلکردنی دەستوور و هەموو یاسا و بەها ئەخڵاقییەکانە و مووچه وەکوو کارتێکی سیاسی بۆ هەڵبژاردن بەکاردێنن.”
مەسعود حەیدەر چارەسەر بۆ كێشەی مووچە دەخاتە ڕوو، كە “حكوومەتی عێراق دەتوانێت بەشێوەی بڕین 120 ملیار دینار لە مووچە كەم بكاتەوە و باقی پارەكەی تر بۆ كوردستان ڕەوانە بكات و حكوومەتی هەرێم بە 120 ملیار دینارەكەی خۆی مووچە تەواو بكات و خەرجی بكات.”