ئەنجامی زانکۆلاین بۆ گەڕانەوەی ناوی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکرێت، قوتابییان دەتوانن ئەنجامەکان وەربگرنەوە.

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا گەڕانەوەی ناوی دەرچووانى پۆلی 12ى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2025-2026 ڕاگەیاند.
د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەوڵمانداوە دەرفەتی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ سەرجەم دەرچووان بڕەخسێنین، کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە 100٪ـی توانای زانکۆکان زیاد بکەین، بۆ ئەوەی جێگەی سەرجەم قوتابیان بکەینەوە.

– ٪100 دەرچووانی ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون و بەشێوەیەکی گشتیی نمرەی کۆلێژەکان دابەزیوە.

– هەر ئەمساڵ نزیکەی 15 هەزار کورسی خوێندن زیادە بۆ وەرگرتنی قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی.

بەستەری وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان