دوای دوو ساڵ لە جەنگ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئیسرائیل و حەماس قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتییان لە غەززە واژۆ کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “ئیسرائیل و حەماس قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتییان لە غەززە واژۆ کردووە، ئەمە مانای وایە بەم زووانە هەموو دیلەکان ئازاد دەکرێن و ئیسرائیلیش هێزەکانی بۆ هێڵێکی رێککەوتوو دەکشێنێتەوە وەک یەکەم هەنگاو بەرەو ئاشتییەکی بەهێز و هەمیشەیی”.
ترەمپ جەختی لەوەکردەوە، مامەڵە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بە دادپەروەرییەوە دەکرێت و ئەم راگەیاندنەشی بە رۆژێکی گەورە بۆ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکان ناوزەندکرد.
سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی نێوەنگیرەکانی کرد بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل.