بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی شۆفێرێکی تۆمەتبارى ڕاگەیاند، کە لە مانگی ئەیلوول لە منداڵێکی دابوو و بووە هۆى گیانلەدەستدانی و دواتریش هەڵاتبوو.

ئاسایش هەولێر دەڵێ: لە شەقامی نێوان هەولێر – موسڵ، ئۆتۆمبێلێکی کامری، لە منداڵێکی دابوو بە ناوی (کۆمار فوئاد عەبدوڵا)، دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو. بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ شەممە دەستگیرمان کرد.