سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی سەرەخۆشی، ئاڕاستەی سەماحەتی عەلی سیستانی دەكات، بۆ كۆچی دوایی هاوسەرەكەی.

ئەمڕۆ دووشەممە 29/9/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی (ئێكس) پەیامێكی سەرەخۆشیی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاندووە: پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاڕاستەی سەماحەتی مەرجەعی باڵای ئایینی ئایەتوڵا عوزما سەید عەلی سیستانی و ماڵباتە بەڕێزەكەی دەكەم، بەهۆی كۆچی دوایی هاوژینی سەماحەتیانەوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیشدا، ڕاشیگەیاندووە: داوا لە خوای گەورە دەكەك، كە بە بەزەیی فراوانی خۆی، شوێنی كۆچكردوو بەهەشتی بەرین بێ و خوای گەورە ئارامی بە سەماحەتی سیستانی و ماڵباتەكەی ببەخشێ.