نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 62 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان پیرۆزبایی نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندان و ستافی رادیۆكه ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى ده‌نگى كوردستان
سڵاو و رێز..
له يادى (62) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ئيزگه‌ى ده‌نگى كوردستاندا، به گه‌رمى پيرۆزباييتان لێ ده‌كه‌م، هيواى له‌سشاغى، سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
ده‌نگى كوردستان وه‌ك يه‌كێك له ناوه‌نده گرنگه‌كانى سه‌ره‌تاى كارى ميديايى له كوردستان، هه‌ر له ڕۆژى دامه‌زراندييه‌وه و به درێژاييى شۆڕش، ده‌نگى دلێر و ڕه‌سه‌نى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان بووه. له‌گه‌ڵ گيان فيدايى و قوربانيدانى پێشمه‌رگه، ڕووبه‌ڕووى سته‌م بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندين كاديرى ديار و به‌تواناى راگه‌ياندنى پێگه‌ياندووه.
له سه‌رده‌مى ئازاديشدا، به‌تايبه‌تى له ساڵانى دواى ڕاپه‌ڕينه‌وه، رۆڵى ديارى خۆى له كارى ميديايى و ڕۆژنامه‌وانيدا گێڕاوه و هه‌ميشه ئاماده‌يى هه‌بووه، بۆيه جێى شانازييه بۆ ده‌نگى كوردستان كه به‌شێكه له بيره‌وه‌ريى گشتيى گه‌لى كوردستان و تا ئه‌مڕۆ له خزمه‌ت به‌رده‌وامه.
به ڕێز و پێزانينه‌وه له مێژوو و ئه‌رك و خزمه‌تى ده‌نگى كوردستان ده‌ڕوانين و هه‌ر سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بێت
نێچیرڤان بارزانی
28-9-2025