ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی ئه‌یلوول، سه‌رجه‌م سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێوه‌ست به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان پێنج كۆ یه‌ك و ئێران، ده‌ستیان پێ كرده‌وه كه 10 ساڵ بوو هه‌ڵپه‌سێرابوون و به‌مه‌ش دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی به فه‌رمی داخرا.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مانگێك دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، له 28ی مانگی ئاب رێكاری په‌له‌پیتكه/سناپ به‌كیان چالاك كردبوو كه به‌گوێره‌ی رێكاره‌كه، دوای یه‌ك مانگ ئه‌گه‌ر ئێران ته‌واوی داخوازییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كات و نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ڕه‌وێنێته‌وه، ئه‌وا سزاكان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.