ئهمڕۆ دووشەممە 8ـی ئەیلوولی 2025، لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا كرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان کرایەوە.