سه‌لام عه‌بدوڵڵا
كاتێك تیرۆریستانی هه‌مه‌جی داعش هێرشیان كرده سه‌ر برا ئێزیدییه‌كان و به سه‌دان، بێ گوێدانه منداڵ و ژن و پیر و په‌ككه‌وته و، ڕفاندنی هه‌زاران ژن و منداڵ و فرۆشتنیان له بازاڕی بازرگانیی كۆیله، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان له‌لایه‌ن وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كانه‌وه نه‌هاته به‌رچاو، گه‌ر نه‌ڵێین له بنه‌ڕه‌تدا به پشتیوانی و پشتگیری هه‌ندێك له وڵاتانه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ئه‌نجام درابێ.
ته‌نانه‌ت وڵاته ئیسلامییه‌كانیش زیاتر بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد و بێ هه‌ڵوێست بوون، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دوای ڕه‌وینه‌وه و ڕوونبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته هه‌رزوو به پلانێكی تۆكمه له ڕێی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه و توانیان ئه‌و هێرشه ڕابگرن و نه‌هێڵن زیاتر په‌ره‌بستێنێت و به‌مه‌ش هێزی پێشمه‌رگه داستانێكی مه‌زنی خولقاند و توانی ئه‌و هێرش و قڕكارییه بوه‌ستێنێت.
لێره‌دا ده‌بێ ستایشی فه‌ڕه‌نسا به پله‌ی یه‌كه‌م و ئه‌مه‌ریكا و هێزی هاوپه‌یمانان به‌رز بنرخێنین كه هاوكاری و یارمه‌تیدانی هێزی پێشمه‌رگه چ له‌سه‌ر زه‌وی و چ له ئاسمانه‌وه هێزی كاریگه‌ر بوون بۆ سنوور دانان بۆ ئه‌و چه‌تانه كه له‌مه‌ودوا به‌وه‌ده‌رنانیان له عێراق كۆتایی پێهێنرا.
لێره‌دا ده‌بێ ڕۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌ری پێشمه‌رگه و قوربانیدانی كه به زیاتر له دوانزه هه‌زار شه‌هید و بریندار كۆتایی هات بنرخێنین كه ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ كه له‌سه‌ر زه‌وینه واقیع هێزی پێشمه‌رگه ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه.
هه‌رئه‌مه‌ش بووه جێی ستایشی وڵاتانی دیموكراتی بۆ ڕۆڵی كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌م داستانه‌ش وای له وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌كوو فه‌ڕه‌نسا بكات كه له پاركێكی نێو پاریس دا پیاده‌ڕییه‌ك به‌ناوی ((پێشمه‌رگه))وه ته‌رخان بكات و له مه‌ڕاسیمێكی شكۆداردا، به ئاماده‌بوونی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی پاریس بكاته‌وه.
به داخه‌وه له‌نێو هه‌رێم و، هه‌ندێك كۆلكه ڕۆژنامه‌نووس و بڕێك هه‌ڵه‌وه‌ڕ و نه‌زان به‌لاقرتێوه ده‌ڵێن، جا ئه‌و پیاده‌ڕێیه بایه‌خی چییه.
ئه‌وانه له بێ ئاوه‌زییان وا ده‌زانن به گه‌وره‌یی و پان و پۆڕی شه‌قام ڕێز و پێ‌زانین نیشان ده‌درێت؟ ئه‌وانه نازانن ئه‌مه سیمبولێكه و گونجاوه، چونكه ئه‌وه‌ی به‌و پیاده‌ڕێیه‌دا پیاسه ده‌كات ده‌توانی به هێمنی و ئارامی له‌و سیمبوڵه بگات و به شێنه‌یی له‌و تابلۆ و نووسینانه وردبێته‌وه كه باسی خه‌بات و قوربانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات نه‌ك له‌نێو شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی پڕ ترافیك دا كه كه‌س ناتوانێت بۆ ساتێكیش ڕابوه‌ستێت، ئه‌و ڕاستیه‌ش ته‌نیا مرۆڤی خاوه‌ن ئاوه‌ز و وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا له‌و ڕاستییه و مه‌زنی قوربانیدانی پێشمه‌رگه ده‌گات.
له كۆتاییدا ئێمه‌ش وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له (پاریس) فه‌رمووی: ((دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه پێشمه‌رگه وه‌كوو داكۆكیكارێكی مافی مرۆڤ و ئازادی ده‌مێنێته‌وه))..
شایانی وتنه تابلۆی پیاده‌ڕۆكه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌كی برینداری ده‌ست تیرۆریستانی داعشه‌وه به‌ناوی (سه‌لمان فه‌رمان) هه‌ڵماڵدرا..