سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی ئابی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، هیوای خواست ئام یادە خۆشی و کامەرانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و ببێتە هۆی ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکوبونی پێغەمبەری ئیسلام
له یادی پیرۆزی له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ردا موحه‌ممه‌د (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت)، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. هيوادارم ئه‌م یاده خۆشى و کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ببێته هۆی ئاشتى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان.
له خوای مه‌زن داواکارین له یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) په‌يامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه‌یان، باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا بکێشێت و ڕێنوێنیی هه‌موومان بكات.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى، له هه‌مووان پيرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/9/4