بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی مەلوود و یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ)، سەرۆک بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، “گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.”

ئەمەی خوارەوە، دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانییە..

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی میهرەبانی و بەرەکەتی خۆی بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی كۆتایهاتنی شەڕ و مەینەتی و ئازاری میللەتان و ئاشتی و دادپەروەری و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا بكێشێت.

والسلام علیکم و رحمة الله و بركاته

مەسعود بارزانی
11 ربیع الأول 1447
3ی ئەیلوولی 2025