وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه فرۆشتنی كۆمه‌ڵێك موڵكی راگه‌یاند كه ژماره‌یان 60 موڵكه، سه‌رجه‌میان له كه‌رتی یه‌كی ”مه‌ڵكه‌ندی و ده‌باشان” به ناوی ”كۆمپانیای چاڤی بۆ وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری – هاوپشكی تایبه‌ت” تۆمار كراون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی جێبه‌جێكردنی دووه‌می سلێمانی به فرۆشتنه‌كه هه‌ڵده‌ستێت.
وه‌زاره‌تی دارایی مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیادكردنه‌ی ئاشكرایه‌ی موڵكه‌كانی كۆمپانیای چاڤی، بۆ دابینكردنی قه‌رزێك راگه‌یاندووه كه كۆمپانیاكه بۆ خاوه‌ن قه‌رزی نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و بڕه‌كه‌ی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هه‌زار دیناره. بانكی سلێمانی1، خاوه‌نی قه‌رزه‌كه‌یه و ئامانجی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه به فرۆشتنی ئه‌و موڵكانه، سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه و هه‌مان ئه‌و رێوشوێنه بگرێته‌به‌ر كه یاسا ده‌ستنیشانی كردووه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا باس له‌وه كراوه، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌یه سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوبراو بكات، به ڕێژه‌ی 10%ی نرخی خه‌مڵێنراوی موڵكه‌كانی ئاماژه‌بۆكراو دابنێت و ناسنامه‌ی نیشتمانی و كارتی زانیاری له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت.
به‌پێی رێوشوێنه‌كان، زیادكردنه‌كه له ماوه‌ی 30 رۆژدا له رۆژی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه له ڕۆژنامه‌دا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جێی باسه نرخی خه‌مڵێنراو بۆ سه‌رجه‌م موڵكه‌كان، ناونیشان و شوێن و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به موڵكه‌كان خراونه‌ته روو.