ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، ئەوان داوای دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبییان کردووە بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا، ئاشکراشی دەکات کە لە هیچ وڵاتێکی دۆست و نەیاری قبووڵ ناکەن هەڵوەشاندنەوەی حەشدیان لەگەڵدا باس بکات.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە ئەوەی خستووەتەڕوو، “حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی نیشتیمانییە و قوربانی زۆری بەخشیووە، بۆیەش قبووڵی ناکەین هیچ کەس و لایەنێک جا دۆستمان بێت یان نا، لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەم دامەزراوەیە قسەمان لەگەڵ بکات، بەڵام ئەگەر بابەتەکە سەرنج بێت لەسەر هەندێک هەڵسوکەوت بەڵێ سەرنج هەیە”.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق باوەڕی وایە هەموو پڕۆژەیاسایەک کە جێگەی ناکۆکی بێت، پێویستە سەرەتا بەبازاڕکردنی بۆ بکرێت و ئەوانەی نیگەرانییان لەبارەیەوە هەیە، بۆیان ڕوونبکرێتەوە و نیگەرانییەکان بڕەوێنرێنەوە.