مووچەی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوو ڕۆژ زووتر لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 2/9/2025، وێرای دابەشکردنی مووچه بەپێی خشتەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی، مووچەی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەک پێش خراوە و لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە دەدرێ، لەکاتێکدا سبەی و دووسبەی لە خشتەی دارایی وادەی وەرگرتنی مووچەیانە.

وەزارەتەکانی ناوخۆ، ئەوقاف، شارەوانی، ڕۆشنبیری، گواستنەوە، کاروباری کۆمەڵایەتی، کشتوکاڵ، سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، کارەبا، داد، ئاوەدانکردنەوە، لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە کە لە خشتەی مووچەی ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەیانه، ئەمڕۆ لە ڕێگەی (هەژماری من)ەوە مووچەیان دەدرێ.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تیمی بەڕێوەبەردنی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە به (باسنیوز) دراون، نامە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ئەو وەزارت و شوێنانە دەچێت و بەشێکیش هەیە نامەیان بۆ ناچێت و مووچەش دەچێته سەر هەژمارەکانیان.