سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە كونسوڵى گشتيى نوێی ئهمريكا له ههرێمى كوردستان كرد، لە دیدارەكەدا كونسوڵ ستایشی هەردوو پڕۆژەی (ڕووناكی و ژماری من)ـی كرد
ئەمڕۆ یەكشەممە 31/8/2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له وێندی گرين، كونسوڵى گشتيى نوێی ئهمريكا له ههرێمى كوردستان كرد. له دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دهستبهکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد و ههموو پشتيوانييهكی بۆ سهرخستنى ئهركهكهى دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئهمريكاى بۆ ههرێمى كوردستان له هەموو بوارەکاندا کرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵى گشتيى ئهمريكا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كردهوه و ئاماژە بە هاتنی شاندێکی بازرگانیی ئەمەریکی کرد کە بەم نزیکانە سەردانی هەرێمی كوردستان دەکەن.
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی (ڕووناکی) و (هەژماری من)ی کرد.
پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.










