CREATOR: gd-jpeg v1.0 (using IJG JPEG v62), quality = 100
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە رووداوی راگەیاند، رێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی تەواو بوون و ئەمڕۆ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
پاش ئەوەی رۆژی 26ـی 8ـی 2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رایگەیاند، “رێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان تەواو بوون و ئەمڕۆ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئابی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “دوێنێ دەستمان بە رێکارەکانی ناردنی داهاتی نانەوتی کرد بۆ عێراق، بەڵام ئەمڕۆ رێکارەکان تەواو بوون و پارەکە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.
ئاماژەی بەوەش دا، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، ئێستا ماوەتەوە بەغدا بەپێی رێککەوتن مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.