ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسی حكوومی و كەسایەتی و سەركردەی سیاسی و یاسادانەری كاپۆلیكی لە سەرانسەری دنیا لە دیدارێكی تایبەتدا لە نزیكەوە لە گەڵ پاپای ڤاتیكان و سەرۆكی كەنیسەی كاپۆلیكی لە جیهان پاپا لیۆ (لاوون)ی چواردەم كۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لەم دیدارەدا لە ڤاتیكان ژمارەیەك لە بەرپرسانی كۆشكی سپی و راوێژكاری نزیك لە سەرۆكی ئەمەریكا ترمپ و چەندان كونگرێسمانی ئەمەریكی لە كۆماریی و دیموكراتەكان و چەندان سەركردە و ئەندامانی ناتۆ و پەرلەمانتارانی یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئاسیا وئەفریقیا و ئەموریكای لاتین و كاردینالەكانی كەنیسەی كاپۆلیكی ئامادەبوون.