میدیاکانی نزیک لە یەکێتی ڕایانگەیاند، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی شێخ جەنگی و ئاسۆی شێخ جەنگی دەستگیر کران. بەپێی زانیارییەکان، پۆڵادی شێخ جەنگی بە برینداری دەستگیرکراوە.

  لەشەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی چواردەوری لالەزاریان دا، بۆ دەستگیرکردنی لاهووری شێخ جەنگی، دواتر ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی یەکێتیی و لاهوور دەستیپێکرد، کەمێک پێش ئێستا لاهوور دوو برای دەستگیر کران.

  ئێستا هێزەکانی یەکێتیی چوونەتە ناو باڵەخانەی لالەزار و ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.

  لەگەڵ دەستگیرکردنی لاهوور و براکانی، خوشکێکیشی دەستگیر کراوە.