سـه‌لام عـه‌بدوڵڵا
له 16ی ئابی 1946 پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانیی نه‌مر له مه‌هاباد دامه‌زرا، له سه‌ره‌تادا به‌ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) ناسێنرا و له ساڵی (1953) و له كۆنگره‌ی سێیه‌م كه له شاری كه‌ركووك به نهێنی گرێدرا، ناوه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ (پارتی دیموكراتی كوردستان)، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه داوای ئۆتۆنۆمی بۆ كورد و دیموكراتی بۆ عێراق ده‌كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تایه‌وه پارتی له دروشمه‌كانیدا دیموكراتی بۆ عێراق پێش ئۆتۆنۆمی ده‌خست، چونكه بڕوای وابوو له‌ژێر سێبه‌ری دیموكراتیدا نه‌بێت ئۆتۆنۆمی بۆ گه‌لی كورد به‌دی نایه‌ت.
ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕاستییه‌كی مێژوویی به كردار سه‌لمێندرا، چونكه عێراق نه‌یتوانی تا ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌ددام هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و دیموكراتی بنێت، هه‌ربۆیه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقی له ساڵی 1970 له ئه‌نجامی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا، حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد كه به‌یاننامه‌ی (11)ی ئادار واژۆ بكات، به‌ڵام وڵاته‌كه نه‌بوو به وڵاتێكی دیموكراتی و هیچ ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌ك بۆ گه‌لانی عێراق وه‌كوو پێویست فه‌راهه‌م نه‌كرا، ئه‌ویش بووه مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز و پاش چوار ساڵ لێی په‌شیمان بووه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك یه‌كه‌مین دۆكۆمێنتی مێژوویی سه‌باره‌ت به مافه‌كانی كورد مایه‌وه.
پارتیمان له دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی (1991)دا وه‌ك خه‌مخۆری سه‌ره‌كی گه‌ل و نیشتمانمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئاشكرادا و به چاودێری چاودێرانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ پاراستنی ئه‌و دۆخه ڕه‌خساوه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتبووه ئاراوه، وازی له بنه‌مای زۆرینه‌ی ده‌نگ هێنا و بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م ئه‌زموونه نوێیه‌مان به سیاسه‌تی په‌نجا به په‌نجا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه‌مان ره‌زامه‌ندی نیشاندا.
پارتیمان ئێستا كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی و داكۆكیكارێكی ڕاستگۆی هه‌رێمه‌كه‌مانه و هه‌رگیز په‌نا بۆ سازش له‌گه‌ڵ نه‌یارانی هه‌رێم نابات و به‌رده‌وامه له پشتگیری و به‌هێزكردنی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه سه‌قامگیری و بنیاتنانی هه‌رێمێكی ئازاد و دیموكراسییه.
به‌داخه‌وه دوای ڕووخاندنی ڕژێمی عێراق له ساڵی 2003دا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه كورد دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیدان و نه‌هامه‌تیانه له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كانی پێشووه‌وه دووچاری بوو بوو ، له‌م قۆناغه نوێیه‌دا بگات به ته‌واوی ئامانجه‌كانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ، حكوومه‌ته جیاجیاكانی دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام ده‌یانه‌وێ هه‌مان سیاسه‌تی ڕژێمه‌كانی پێشوو به شێوازی جیاواز دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌كاربه‌رن و هه‌نگاو ده‌نێن و ده‌یانه‌وێ له‌مپه‌ر بۆ هه‌رێم و پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی دابنێن كه له‌و بڕوایه داین له‌م پیلانه‌شیان سه‌ركه‌وتوو نابن و پارتیمان هه‌ر پێشه‌نگ و ڕابه‌ر و بنیاتنه‌ری ئه‌م قۆناغه نوێیه ده‌بێت.
هه‌ر شه‌كاوه بێت یادی (79) ساڵه‌ی پارتیمان..