ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ماکسیم رۆبین کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەولێر کرد.
بارهگای بارزانی بڵاویكردووهتهوه: لە دیدارەکەدا بیڕورا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕال تاوتوێ كراون.
ههر له دیدارهكهدا، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا جهختی لێكرایهوه.
