له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ته‌قه له پیاوێك كرا و كوژرا و پیاوێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی ئابی 2025، پۆلیسی گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “شەوی ڕابردوو، لە گوندی (باریکە)ی سەر بەناحیەی قۆرەتوو، تەرمی کەسێك بەناوی (سەلام ئیسماعیل کاکەبرا) لەدایکبووی ساڵی 1973، پیشە کارمەندی ئاسایشی گەرمیان و کەسێکیش بە برینداری بەناوی (د، م، م) لەدایکبووی ساڵی 1972 پیشە مامۆستا دانیشتوی قەزای کەلار، هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “بەوتەی کەسوکاری کوژراوەکە ئەمان لەنێو باغ بوون، ئەوەی کە تەقەی لێکردوون ناسیاوی خۆیانە و پێشتر کێشە لەنێوانیاندا هەبووە.”
هاوكات له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌ش هاتووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه كراوه‌ته‌وه و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە.