چاوەڕوان دەکرا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە، سوودانی بڕیار لەسەر مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران بدات، بەڵام باسی ئەو بابەتە نەکراوە.
بەهۆی چلەی ئیمامی حوسێن، تا ڕۆژی پێنجشەممە 14-8-2025 لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پشوو دەبێت، بۆیە بڕیاردان لەسەر مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.