کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە ڕێگەی تیروپشکەوە ژمارەی هاوپەیمانی و حیزب و کاندیدە تاکەکانی ڕاگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 275ـی پێ درا.

ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئابی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕێگەی تیروپشکەوە ژمارەی سەرجەم هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرد.

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: 854  کەس خۆیان بەربژێر کردووە و 76 کەس بەربژێری سەربەخۆن، هەر کورسییەکی پەرلەمانیش بەرامبەر بە 100 هەزار دەنگ دەبێت.

لە هەرێمی کوردستان 11 حیزب بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆیان تۆمار کردووە و هیچ هاوپەیمانییەکیش نییە.

ژمارەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (275)

بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.