دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ بۆڕیی ئاوی ئیفرازی سێی هه‌ولێر شكا، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێره‌وه چاك كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی ئابی 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕیی ئاوی ئیفرازی سێ بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی دوێنێ، بۆڕیی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفرازی سێ جۆری GRP شکا.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “دەست بەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر گەیشتنه ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆڕییه‌كه‌ی لێ شكابوو و بەرەبەیانیی ئه‌مڕۆ بۆڕیەکە چاک کرایەوە و ئاو گەیشتەوە ناو عەمباری ئاو و دوای پڕبوونی عەمبارەکە، ئاو دەگاتەوه خه‌ڵك.”