سه‌لام عه‌بدوڵڵا
یانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، تیرۆریستانی داعش، هێرشێكی به‌ربڵاویان له‌ناكاودا كرده سه‌ر برا ئێزه‌دییه‌كان، كه تێیدا به هه‌زاران له ژن، منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌یان و سه‌دان گوللـه باران و كۆمه‌ڵكوژ كران، وه‌ك له‌مه‌ودوا ده‌ركه‌وت ئه‌م هێرشه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، ناتوانین بڵێین به ئاگاداری و ئاسانكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌بووه، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای داگیركردنی مووسڵه‌وه به هه‌زاران چه‌كی قوڕس و سووك بۆ ئه‌و تیرۆریستانه به‌جێهێڵرا، ئه‌مه جگه له سه‌دان ملیۆن دۆلار و دیناری عێراقی له بانكه‌كاندا كه مرۆڤ ناتوانێت به كارێكی ساده و بێ خه‌وشی له قه‌ڵه‌م بدات و وه‌ك پلانێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ناوزه‌دی نه‌كات.
حكوومه‌تی عێراقی به‌و سوپا زه‌به‌لاحه و چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌یتوانی گه‌ر خواستیار بووایه ڕێگری بكات له‌و جینۆسایده و سه‌ربازه‌كانی ئاوا ئابڕوبه‌رانه به‌پێ خاوسی ڕایان نه‌كردایه و داكۆكیه‌كیان له‌و خه‌ڵكه بێ گوناهـ و ئارامه بكردایه و نه‌یانهێشتایه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ڕووبدات.
ئێستاش، پاش یانزه ساڵ حكوومه‌تی عێراقی هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی برا ئێزیدییه‌كان نه‌ناوه و بارودۆخی شنگال له‌ڕووی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانییه‌وه، هه‌روه‌ك خۆی ماوه، هاوكات ده‌یان گرووپی چه‌كداری جۆراوجۆری تێدا جێگیر كراوه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌و ناوچه‌یه‌وه نییه و له زیان زیاتریشیان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه پێ نییه و هه‌رئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی باب و باپیریان و شاره‌كه‌یان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و ئاواره‌كراوانه له دۆخێكی زۆر ناله‌باردا و له‌ژێر چادر و ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین، شایانی وتنه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه و ڕزگاركردنی ئه‌وانه دایه كه تا ئێستا نادیار و شوێن‌بزر كراون و له بارودۆخێكی زۆر ناله‌بار و نامرۆڤانه دان.
حكوومه‌تی عێراقی و په‌رله‌مانه‌كه‌ی ده‌بوو زۆر به جدی كار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دابینكردنی جێ و ڕێیه‌كی شیاو و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانیان بكردایه‌ته‌وه و له‌وه زیاتر خۆیان بێ باك و بێ هه‌ڵوێست نیشان نه‌دایه.