سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كرد و بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تەممووزی 2025، لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە د. محەمەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كرد، لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی گرفت و ئاڵنگارییەكان.
هەر لە دیداری سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تەوەری دیكە بوون.