سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌م بێسه‌روبه‌رییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كانی هه‌رێم ده‌بینرێت و ده‌یان په‌یج و سایت و ئه‌كاونت به ناوی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌تۆقن كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ته‌واوی چالاكیی خۆیان بۆ دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و داڕمان و تێكدان و بێ هیواكردنی خه‌ڵكی كردووه‌ته ئامانج، به ڕاده‌یه‌ك دوژمنانی ئه‌م هه‌رێمه به قوڵه‌پێی ئه‌وانه‌دا له دژایه‌تیكردنی هه‌رێمدا ناگه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌ك داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی حكوومه‌تی به‌غدا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان خه‌مخۆری هه‌رێمن و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمدا ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن و ئه‌و ناهه‌قییانه‌ش ده‌خه‌نه چوارچێوه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕینه‌وه، ڕاده‌ی دژایه‌تیی ئه‌مانه به ئاستێك چه‌واشه‌كارانه‌یه و له‌خزمه‌ت ناحه‌زانی هه‌رێم دایه كه وه‌ك ده‌بینین له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه چۆن په‌سه‌ند و ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌ن و پشتیوانی ده‌كرێن و له سایته‌كان و ڕاگه‌یاندنی خۆیاندا بایه‌خی پێده‌ده‌ن و په‌خش و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
هۆكاری ئه‌م پشێوی و ئاژاوه‌گێڕی و بێهیواكردنی ئه‌م خه‌ڵكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی یاسایه‌ك وه‌ك هه‌موو وڵاتێك كه سوود و خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش و ئارامی گه‌له‌كه‌ی ده‌وێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێم سنوورێك و چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌رك و مافی هاووڵاتییانی دابنێین و سنووربه‌زاندنیش به‌پێی یاسا سزای بۆ دیاری بكرێت. هه‌ر بۆیه ئێستا له‌هه‌مووكات زیاتر پێویسته په‌رله‌مان به زووترین كات كارابكرێته‌وه و ده‌ستبه‌كار بێت و یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانیشی ئه‌وه‌یه زۆر به‌زوویی، یاسایه‌ك دابڕێژێ و سنوورێك بۆ ئه‌و سنووربه‌زاندنه زیانبه‌خشه‌ی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، بیستراو، بینراو و نووسراو دابنرێت. ئه‌و به‌ڕه‌لڵاییه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆ كه به‌هه‌ڵه به (ئازادی ڕاده‌ربڕین) ناوزه‌د ده‌كرێت، له‌وه زیاتر مۆڵه‌تی پێنه‌درێت به‌رده‌وامبێت كه كاروكرده‌وه‌ی به‌م شێوه ڕاشكاوانه وه‌ك ده‌بینین له خزمه‌ت نه‌یارانی هه‌رێمدا بێت.
فه‌رموون له‌كاتی بۆردومانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمدا بزانن تا چ ڕاده‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندن و میدیا جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمدا ده‌ستخۆشی له بكه‌رانی ئه‌و تاوانانه كرا، كه به‌داخه‌وه كه‌سیش له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌ده نانیشتمانییه، سزا نه‌درا، ئایا له‌شه‌ڕی (3) ساڵه‌ی ڕووس و ئۆكرانیا كه‌سێك دیترا له‌ولاو، چ له‌ملا ده‌ستخۆشی له دوژمنه‌كه‌ی بكات؟ هه‌ر بۆ نموونه!